بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆنستانتین فۆن هوفمایستر شرۆڤەکاری ئەڵمانی و بەرپرسی گرووپی مێدیایی مۆڵتی پۆلار پرێس لە گفتوگۆ لەگەڵ تاس وتی: لە ئەگەری هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ئاست و کاریگەریەکەی سنووردار دەبێت و بەس ڕواڵەتیە.
ناوبراو وتی: ئامانجی هەر جۆرە ئۆپراسیۆنێکی ئەمریکا لە دژی ئێران، دروست کردنی گۆڕانی جیدی لە ئەو وڵاتە نابێت.
ئەو شرۆڤەکارە ئەڵمانیاییە زیادی کرد: ئامانجی هێرشە ئاسمانیەکان، هەوڵی شاراوە و گوشاری دەریایی ئەمریکا لە دژی ئێران زیاتر بۆ نواندنی هێز دەبێت.
هوفمایستر پێش بینی کرد کە ئێران بە شێوەی جیدی کاردانەوەی دەبێت و وتی: پێکهاتەی حکومەتی ئێران و ڕۆڵی ناوچەیی لە ئەنجامی هەوڵی سەربازی ئەمریکا گۆڕانی بەسەردا نایەت.
Your Comment